کرماشان : حکوومەتی ئێران پێنج کەسی ئێعدم کرد

KMMK:

دووشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، ۵ زیندانی کە بە تۆمەتی کوشتن بە قەرەبوو و ئێعدام مەحکووم کرازوون، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کرا

بە گوێرەی زانینرییەکان ناوی دوو کەس لە ئێعدام کراوان ئەمیر خوڕەم نەجەف ئاوایی و خەلیل کەرەمی ن. خەلیل ئەمیرکەرەمی ، ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتن دەسبەسەر و لە دادگا بە قەرەبوو و ئێعدام کراوو. ئەمیرخوڕەم نەجەف ئاوایی لە ساڵی ۲۷۱۶ بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینی خۆی دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە ناونیشانی ئێعدام کراونی دیکە زانیارییە دەستنەکەوتووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۴۰ کەس ئێعدام کراون کە بە هەژماری ئەم ۵ کەسە سەرجەم ۴۵ کەس ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان