سنە / خالید حسێنی بۆ ماوەی مانگێک دەسبەسەریەکەی درێژ کرایەوە

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۴ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، خالید حسێنی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، بڕیار بوو ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە بە دانانی بارمتەی ۳۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت بەڵام لە سەرداوای دادسەرای حکوومەت لە سنه ماوەی دەسبەسەریەکەی بۆ مانگێک درێژ کرایەوە و ڕاگواسترا بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە شاری سنه.

شیاوی باسە خالید حسێنی لە کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵ بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بە ئێعدامی «لوقمان مورادی، زانیار مورادی و ڕامین حسێن پەنایی» بەتۆمەتی گردبوونەوە و سازان لە ڕێی پڕوپاگەندە بۆ مانگرتن بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان