مەریوان/ گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناونیشانی هاشم ئەحمەدی خەڵکی گوندی دزڵی سەربە مەریوان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ لە گەردەنەی تەتە گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجان و مێرمنداڵانی کوردستان بە هۆی بێکاری و نەبوونی هەلی ئیش وکار دەست دەدەنە کاری پڕ مەترسی وەکوو کۆڵبەری بۆ بژێوی ژیان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لەڕێی تەقە و ئەو ئاستەنگییانەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەیهێننە ئاراوە ۶۱ کۆڵبەر کوژراون و ۱۲۷ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان