KMMK:
سێ شەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، شاری مەریوان لە ماگرتندا بووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، بازاڕی شار لە مانگرتنی تەوەودا بووە و هیچ دوکان و فرۆشگەیەک لە نێو شار کراوە نەبووە.
شیاوی باسە کە لە ئەنجامی ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانەی ئەم شارە، هەموو ئیدارەکان، زانکۆ و قوتابخانەکان ئەم شارە داخرابوون.
شیاوی باسە کە ڕێگەکانی پێوەندی مەریوان بۆ دوو شارۆچکەی هیجرەت (جوجەسازی) و شاری کانی دینار داخراوە و لە نێو شاردا هێزە تایبەتەکان، سپا و هێزی ئینتزامی خاڵی پشکنین و بازگەیان داناوە.
لە نێو شاردا بە شێوەی کردەیی سەفەربەری و بە شێوەی تەواو میلیتاریزە بەڕێوە دەچێ و مۆڵەت بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە نێو شار یان بڕواتە دەرەوەی شار.
شیاوی ووتنە کە زۆرینەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گردبوونەوەی بەربـڵاو دژ بە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران هاتۆتە ئاراوە، تا ئێستە پتر لە ۲۰۰ هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ۳۰۰ کەسیش بریندار بوون.
حکوومەتی ئێران هێڵی ئینتەڕنێتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیبڕیووە و ئەگەری وەرگرتنی هەواڵ و دۆخی هەنووکەیی خەڵکی زەوت کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان