KMMK:
له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌یان شارۆمه‌ند له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه كوژراو و بریندار كراون.
به پێی هه‌واڵی بڵاو كراوه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوه‌وه‌ی ئێرانه‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ به‌ناوه‌ندی ئێران، به كۆبه‌ندی ئاماری راگه‌یه‌ندراوی قایم مه‌قامیه‌ته‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌وه‌ی ئێران، روون بوه‌ته‌وه له پێكدادانه‌كانی رۆژی هه‌ینی تا دووشه‌ممه، ٢٠٠ كه‌س كوژراون و زیاتر له ٣٠٠ كه‌س بریندار بوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به هۆی هه‌بونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌شی سه‌ختی ئه‌منیه‌تی، زنیاری دروست له رێژه و ناسناوی كوژراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به پێی راپۆرت و هه‌واڵگه‌لی بڵاو كراوه، ئاماره‌كانی ئێستا به‌م شێوه بۆ هه‌موان راده‌گه‌یه‌نین؛
به پێی راپۆرتگه‌لی كاتی تا ئێستا زۆرتر له ٢٠٠ كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كوژراون و پتر له ٣٠٠٠ كه‌س بریندار كراون.
رێژه‌ی كاتی گیان به‌خت كردوانی راگه‌یه‌ندراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌م شێوه‌یه:
مه‌ریوان ٨ كه‌س( ۶ كه‌س شه‌ممه، ٢ كه‌س یه‌ك شه‌ممه)
ناسناوی ۴ كه‌س دیار نییه
١: عوسمان نادری
٢: مێهران تاك
٣: شاهۆ وه‌لیدی
۴: به‌هرۆز مه‌له‌كی
جوانڕۆ ۱۵ كه‌س كه ناسناوی ۵ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه
١: كاوه محمدی
٢: حه‌مزه نه‌قدی
٣: ئیبراهیم مورادی
۴: عه‌زیز فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزقری شاره‌وانی
۵: جبار توجاره
كرماشان ۱۵ كه‌س كه ناسناوی ٣ كه‌س بڵاو كراوه‌ته‌وه
١: موحه‌مه‌د میرزایی ٢١ ساڵان
٢: رامین میرزایی ٢٢ ساڵان
٣: نادر بیرانوه‌ند
بۆكان ۴ كه‌س كه ناسناویان تا ئێسته دیار نییه
تاران یه‌ك كه‌س به ناسناوی مینا شێخی ۵۹ ساڵان خه‌ڵكی سه‌قز
ئه‌هواز سێ كه‌س كه ناسناوی یه‌ك كه‌س بڵاو كراوه‌ته‌وه
١: حه‌مزه سواری دانیشتنی كۆی ره‌مه‌زان شار
خوڕه‌مشار ۵ كه‌س كه ناسناوی ٢ كه‌س ڵاو كراوته‌وه
١: مه‌یسه‌م عه‌گدی ٣٠ ساڵان
٢: عه‌لی عه‌زلاوی ١٢ ساڵان
شیراز ۴بكه‌س، ناسناوی یه‌ك كه‌س بڵاو كراوه‌ته‌وه
١: مه‌هدی نیكویی
سیرجان یه‌ك كه‌س
١: جه‌واد نه‌زه‌ری فه‌تح ئابادی
به‌هبه‌هان ٣ كه‌س
١: موحه‌مه‌د حه‌سه‌ین قه‌نواتی
٢: مێهرداد ده‌شتی زاده
٣: ئیحسان عه‌بدوڵا نه‌ژاد
ئه‌سبه‌هان ١ كه‌س
شه‌هریار ١ كه‌س
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
ده‌بێت ئاماژه بكه‌ین كه: ئه‌م رێژه‌یه ته‌واو نییه و رایده‌گه‌یه‌نین رێژه‌ی كوژراوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه زۆر له‌م رێژه‌یه زۆرتره.