کوژرانی چوار کەس لە مەریوان و بریندار بونینک نیزیکەی ۳۰ کەسی تر

KMMK:

دوای خۆپیشاندان و گردبونەوەی نارزایان دژ بەگران بونی بەنزین و سوتەمەنیەکان و گرانی بازار ئەمڕۆ شەممە ۲٥ ی خەزڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت لە شاری مەریوان هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە بەم هۆیەوە تاکو ئیستا ٤ کەس کوژران و نیزیکەی ۳۰ کەسیش بریندارن هەروەها لە شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتیش هەواڵی بریندار بونی چەندین خۆپیشاندەر گەیشتۆتە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوی ئەم چوار کەسەی کە لە مەریوان کوژراون بەم شێوازەیە:
مهراب تاب ، بێهروز ، شاهۆ ، عوسمان نادری.

جێگای باسە دوای کوشتن و بریندار کردنی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکان ، خەڵکێکی زۆر تر هاتونەتە سەر شەقام و ڕوبەروی هێزە ئەمنیەکان بونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN

پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN