بەردەوامی تەقە کردن لە کۆڵبەران بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکەی لێکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی «سەعید حەسنوی» خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزەکانی سنووری حکوومەتی ئێران لەسەردەشت گرووپێک لە کۆڵبەریان لە ناوچەی سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەدەنە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۶۰ کۆڵبەر کوژراون و بەهەژماری ئەم ڕووداوە، ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار گەیشتووەتە ۱۲۷ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان