۱۸۰ گوندی سەقز و بانە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

KMMK:

نوێنەری دیاریکراوی حکوومەتی ئێران موحسین بیگلەری بۆ شارەکانی سەقز و بانە لەپەڕلەمانی ئێران ئاماژەی دایە کێشەی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەی ۱۸۰ گوندی ئەو دوو شارە و ووتی: «لەگەڵ سەفەری وەزیر بۆ پارێزگای سنە ناوبراو بەڵێنی دابوو کە ئاوی خواردنەوەی ۱۰۰ گوند له بەنداوی عەباس ئاوای بانە و ۸۰ گوند لە بەنداوی چراغ وەیسی سەقز جێبەجێ بکات بەڵام تا ئێستە هیچ هەنگاوێک لەم چوارچێوەدا نەنراوە.»

ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای هەبوونی دەوڵەمەندترین پارێزگای ئێران لە بواری سەرچاوە سرووشتییەکان و ئاوی خواردنەوە و کشتووکاڵی، بەڵام تووشی گرانترین قەیرانی ئاوی هاتووە و زۆرینەی ئاوەکانیش پیس و ژەنگاوی و تەنانەت ژەهراوی کراوە تا ئاستێک خەڵک ناچارن ڕوو لە ئاوی کانیاوەکان بکەن، کەچی بە سازکردنی دەیان بەنداو ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: