KMMK:
دوو شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گروپێك له كۆڵبه‌ران له سنوری پیرانشار بریندار بوونی پێنج كۆڵبه‌ری لێ كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: گروپێك له كۆڵبه‌ران له كاتی كۆڵبه‌ریدا ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه چه‌كداریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ناوچه‌یه و له له‌یه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و پاشان پێنج كه‌س له‌و كۆڵبه‌رانه به سه‌ختی بریندار ده‌كرێن.
نازناوی دوو كه‌س له‌م كۆڵبه‌رانه تا ئه‌م كاته راگه‌یه‌ندراوه كه بریتین له، « سیروان سه‌عاده‌ت نییا» ٣٣ ساڵان خه‌ڵكی گوندی دلاوه‌ران و « سڵێمان ئابتین» ۵۰ ساڵان خه‌ڵكی گوندی بادین ئاوا و تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی كۆڵبه‌رانی دیكه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان