خۆی /کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەئەمنیەتیەکانەوە بریندارکرا

KMMK:

نوێژی شێوانی ۱۹ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن خەڵکی گوندی تور لە ناوچەی ئەلەند سەربە شارستانی خۆی کە ۲٤ ساڵی تەمەن بوە لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندارکرا.
بە پێی هەواڵ ، ناوبراو ڕاستەوخۆ دراوەتەبەر گولە و لە شلکەی ڕانیەوە بریندار بوە.
سەرپێی لە گوندی بلسۆری خواروو تیمار دەکرێت ودواتر هەناردەی نەخۆشخانەی خۆی دەکرێت.
ئامارەکانی kmmk پێمان دەڵێن :
لە دە مانگی ڕابردوودا بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥۹ کۆڵبەر کوژراو و ۱۲۱ کۆڵبەریش بریندارکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی – ارتباط
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN