کۆبونەوەی جەماوەری کاسبکارانی پاوە ، کریکارانی کومپانیاکانێ بەرهەمهێنانی نۆشابەی زەمزەم وکاسی (موزایک)ی جیهان مەسڵحی سنە وکارتۆنی دایکاتی کرماشان

بەپێی ڕاپۆڕتێکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممۆ 29ی جۆزەردان، کاسبکارانی شاری پاوە بۆناڕەزایی دەربڕین دژبەو زەریبە(ماڵیات) قورسەی کە لەلایەن دایرەی پەیوەندی دارەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، لەشوێنی دایرەی ناوبراو لەشەقامی ئەیووبی کۆبوونەوەی ناڕەزامەندییان پێک هێنا وخوازیاری بەرپەرچ دانەوەی ئەو زەریبە قوررسەیبوون کە بەسەریانا سەپێنرابوو.

جێگەی باسە ئەمە لە حاڵەتێکدایە کە هەموو بازاڕچەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەواوی داخراون ،و بازاڕی کاروکەسابەتی شاری پاوە تائاستێکی بەرچاو دابەزیوە.

هەرلەم ڕۆژەدا کرێکاران وئەندامانی کومپانیای بەرهەمهێنانی نۆشابەی زەمزەم بۆناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرانبەر وەرنەگرتنی 7مانگ مووچە وزیادە کاری، لەشوێنی ئەو کومپانیایە لە5کیلۆمەتری ڕێگەی سنە ،کۆبوونەوەی ناڕەزاییان دەربڕی وخوازیاری داواکارییە ڕەوا و وەپاش کاوتووەکانی خۆیان بوون، هەروەها کرێکارانی بەرهەمهێنەری کاشی جیهان مەساڵحی ئازەربایجان،لە شاری سنە لەبەرانبەر وەرنەگرتنی 5مانگ مووچە وپوانە کاریەکان، لە ئاقاڕی کومپانیای ناوبراو لە شارۆچکەی پیشەیی سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی وخوازیاری مووچە ومافە ڕەواکانیان بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە کرێکارانی کومپانیای بەرهەمهێنانی کارتۆنی دایکات لە کرماشان بۆناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرانبەر وەرنەگرتنی ساڵێک تەئمین وسێ مانگ مووچەی وەدواخراو، لە شوێنی بوونی ئەم کومپانیایە لەشارۆچکەی پیشەیی فەرامان کۆبوونەوەو خوازیاری وەرگرتنی داواکارییە ڕەواکانیان بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان