بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت

KMMK:

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەسەختی بریندار بون.

ڕۆژی شەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری “سەردەشت- ڤەڵادزێ”، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژیی فیشەک و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بریندار بوون.

دوایی بریندار بونی ئەم دوو کۆڵبەرە ، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەێک لە شاری قەڵادزێ لە باشوری کوردستان.

عوسمان ئەحمەد بەرێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ ناو و نیشانی ئەم دوو کۆڵبەرەی بەم شێوەیە داوە: “سیامەند محەممەد عەبدوڵڵا”، تەمەن ١٩ ساڵ و “سیروان حوسێن عەبدوڵڵا”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە پێی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرتای ساڵی زایینی تا ئەم ساتەوە ۱۲۰ کوڵبەر بریندار و ٥۹ تریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان