هەواڵەکان

بریندار کردنی ئەسبی کاسبکاران و تاڵانی کەلووپەلی کۆڵبەران لە شاری سەردەشت

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۱٤ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹، لە سنووری شاری سەردەشت هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەیان بۆ کۆڵبەران وکاسبکاران داناوە و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆدا چەند ئەسبی بریندار بوون و چەندی ئەسب کاسبکاران و کۆڵی کۆڵبەرانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو جۆرێک و بە دڕندانەترین شێوە دژی کاسبکاران و کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوستێتەوە، جگە لەمە هیچ جۆرە بەهاناوەچونێکی حکوومی بۆ بواری بووژاندنەوەی ئابووری ڕۆژهەڵاتەوە نیە و تەنانەت حکوومەت بە هەموو توانایەوە دژی بەرەو پێشچوونی بواری ئابووری و بووژاندنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ورمێ؛ چارەنووسی سەمانە فەتحی دوای دەستبەسەرکردنی نادیارە

پەنابەرێکی خەڵکی دزڵی بە هۆی هێرشی پۆلیسی کرۆواسی گیانی لەدەست دا

ڕاگەیەندراوی ڕێخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی لە هەمبەر شاردنەوەی بەئەنقەستی شوێنی بە خاک سپاردنی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی