گیان لە دەستدانی چوار کرێکاری کورد لە شاری شەبستەر

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۸ خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی چوار کرێکاری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی هەڵکەندن و گواستنەوەی خۆڵ و ڕووخانی ئاوار (سەخمە) بەسەریاندا لە شاری شەبستەر نێزیک سۆفیان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (آذربایجان شرقی) گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوی ئەم کرێکارانە بەم شێوەی خوارەوەیە،

۱ ــ مێهدی زەندی باف ۲۷ ساڵ تەمەن خەڵکی بۆکان

۲ ــ ئیبراهیم حەمزەزادە خەڵکی گوندی لەیلانەی سەردەشت

۳ ــ محەممەد ڕەشیدی خەڵکی سەقز

۴ ــ بەهادین نادری خەڵکی بانە.

شیاوی باسە بەهۆی نەبوونی هەلی کار و بێکاری لە ڕادەبەدەر زۆرینەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان کۆڵبەری دەکەن یان ناچارن ڕوو لە پارێزگاکانی دیکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ڕۆژانەی خۆیان دابین بکەن، هەر وەها نەبوونی کەرەستەی پاراستنی لە کاتی کار و نەبوونی تەئمین و بە فیرۆ چوونی خوێن و ژیانی کرێکاران یەکێکی دیکە لە گرفتە سەرەکییەکانی کرێکارانە.

جێی ئاماژەپێدان مەخابن مێدیا و ڕۆژنامە و پێگەیەنەرەکانی ناوخۆیی ئێران هیچ ئاماژەیەکیان بە ناونیشانی ئەم کرێکارانە نەکردووە کە خەڵکی کوێن و لە کوێووە هاتوون بێجگە لەوەی زۆر بە ساکاری باسی گیان لە دەستدانی چەندد کرێکاری کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان