مەحکوومیەتی هاووڵاتانی کورد لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانی ئێرانـەوە

KMMK:

دەزگایی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ هاووڵاتی لە ئیلام و ورمێی بە سێ ساڵ مەحکووم کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە ،” ئەحمەد شوکری” خەڵکی ئیلام لە لایەن دادگای شۆڕشەوە ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کرا، ئەم هاولاتییە ئیلامییه بە تۆمەتی ئاڵۆزانی بیروڕای گشتی ساڵێکی بە سەردا سەپێنراوە.

ئەحمەد شوکری ۲۱ی ڕەزبەری ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی لە گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەسبەسەر وپاش کۆتایی لێپرسینەوە ڕاگوێزی زیندان کرابوو.

لە لایەکی دیکەو دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی ” ڕەزا ئیسمایلی و کەیوان زارع” لە لقی یەکی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” محاکمە وهەرکامیان بە ساڵێک زیندان مەحکووم کراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە بیستەمی ڕەزبەری ۲۷۱۹ دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە گوێزراوەنەتەوە بۆ بەندی گەنجانی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN