KMMK:
پێنجشەممە ۲ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ کوردی، چالاکی مەدەنی و شاعیری مەریوانی ئارام فەتحی لە لایەن پۆلیسی فەتا بانگهێشت کرا.
بە پێی ئەو هەواڵە: هۆی بانگهێشتی ئەو چالاکوانە مەدەنییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی دەستدرێژی کەسێک بەناوی ئەحمەد ڕەحمانی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان کە ڕۆژی سێشەممە ۲٤ ڕەزبەری ئەمساڵ ڕوویدا و ئارام فەتحی لە هەمبەر ئەم کارەساتە بێدەنگی ڕەچاو نەکردوو بۆ پشتیوانی لەو منداڵە کێشەکەی لە سەر کاناڵە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا کرد.
جێگای ئاماژەیە و بە پێی ووتەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەحمەد ڕەحمانی بەوبۆنەیەوە سکاڵایان لە هەمبەر ئارام فەتحی تۆمار کردووە و هەر بەو هۆیەوە ڕۆژی چوارشەممە یەکی خەزەڵوەر، پۆلیسی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە تەمای دەسبەسەر کردنی ئارام فەتحی هەڵیانکووتایە سەر ماڵی ناوبراو.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان