KMMK:
دووشه‌ممه ٢٩ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی « لوقمان ره‌شیدزاده» له لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنوری سه‌رده‌شت ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له سنوری هه‌ورامان، كۆڵبه‌رێك به ناوی « ستار ره‌حیم نه‌ژاد» خه‌ڵكی گوندی ده‌رووی سه‌ر به هه‌وامان له كاتی راوه‌دوونانی له لایه‌ن هێزه سه‌ر ازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنوری هه‌ورامان لاقی ده‌شكێت و ناوبراو ئێستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌ریوان له ژێر چاوه‌دێری پزشكیدایه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێیی زاینیه‌وه تا ئێسته به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره ١١٧ كۆڵ ه‌ر بریندار بوون و ٥٩ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان