سەردەشت/ بریندار بوونی کۆلبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ


KMMK:

ڕۆژی هەینی ۲٦ی رەزبەری ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنورەکانی شاری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەسکەندەر هەمزە زادە” خەڵکی ئاوایی دیناران بە سەختی بریندار دەبێت.

دوایی زامدار بونی ئەم کۆڵبەرە ، ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەێک لە شاری سەردەشت گوازتۆتەوە.

شایەنی باسە لە سەرتای ساڵی تازەی زایینی تاکوو ئەم ساتە وەختە بە هۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥۸ کۆلبەر گیانیان لە دەست داوە و ۱۱۷ کۆڵبەری تریش بریندار بون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN