KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ٢١ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، له سنوری پیرانشار دوو كۆڵبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرانه ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و گیانیان له ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: ناسناوی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره « عه‌بدولره‌حمان مورادی» و « سادقی مورادی» خه‌ڵكی گوندی قه‌بر حوسه‌ینی سه‌ر به شاری پیرانشار راگه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه كه: ئه‌م كۆڵبه‌رانه به بێ ئاگادار كردنه‌وه كراونه‌ته ئامانج وته‌رمی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره تا ئێستاش راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان