KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ٢١ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، به‌هۆی ته‌قه‌ی هیزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنوری پاوه كۆڵبه‌رێك به ناوی « دیاكۆ شه‌ریفی» ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان و خه‌ڵكی گوندی ( ته‌شار)ی سه‌ر به پاوه به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: به هۆی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزه‌وه ناوبراو ده‌ستێ و لاقێكی به‌ر كه‌وتون و ناوبراو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاوه له ژێر چاوه‌دێری پزشكیدایه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیه‌وه تا ئێستا به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١١٤ كۆڵبه‌ر بریندار بوون و ۵۴ كۆڵبه‌ریش گیانیان له ده‌ست داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


