تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە/ بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک لاقی پەڕی

KMMK:

چوارشەممە ۱۷ ڕەزبەری ۲۷۱۹ کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «دزئاور» ی سەربە شاری پاوە بە ناوی سالار پژووهی، تەمەن ۲٨ ساڵ، لاقی لەدەستدا.

هەروەها تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە ژاڵانە سەر بە ناوچەی هەورامان لە پارێزگای کرماشان بریندار بوونی کاسبکارێکی بە ناوی حاتەم ڕەزایی لێکەوتەوە.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ۱۱۳ کۆڵبەر بریندار و ۵۳ کۆڵبەریش کوژراون و ۱۴ کاسبکار بریندار و ۱۰ کاسبکاریش کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: