ئەگەری ئێعدامی زیندانییەک لە ســنە

KMMK:

بڕیارە ئەوڕۆ ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی زیندانییەک بە ناوی ” عەلەم کەریمی ” لە زیندانی ناوندی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە ئێعدام بکرێت.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە ئاژانسی کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە تاوانی ئەم زیندانییە کوشتنی بە ئەنقەست و بە قەرەبوو ( قصاص) مەحکووم کراوت و ناوبراو ماوەی ۹ ساڵە لە زینداندایە.

بە ئێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۳ پیاو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و مادە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون هەر وەها ٤ ژن یش بە؟تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست واتەسەرجەم ۳۷ کەس ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان