پاوە/ بریندار بوونی کاسبکارێک بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران


KMMK:

کۆڵبەر نیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەرڕاستی کردەوە، سێ‌شەممە ۹ ڕەزبەری ۲۷۱۹ کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پاوە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی محەمەد خالیدی، بە گریمانی ئەوەی شتوومەکی ئیزن پێنەدراو ڕادەگوێزێ دایە بەر هێرشی گولـلە و ناوبراو بە گرانی بریندار کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بارودۆخی ناوبراو مەترسیدارە.

جێگای ئاماژەیە کە، لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەشنە هەڵسوکەوتێکی ئەمنی،پۆلیس و یاخود ئاسایش لە هەمبەر کاسبکارەوە بگرە تا کۆڵبەر، مامۆستای قووتابخانە، کرێکار و هەر خاوەن سکاڵایەک، تەقە کردن و دەسترێژی فیشەک ئازادە و هیچ بەربەستێکی نیە .

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN