کەمپی مەخمور/منداڵێکی پێنج مانگە گیانی لەدەستدا

KMMK:

ئاژانسی فورات نیوز ڕایگەیاندوە، کەمپی رۆستەم جودی لە مەخمور کە ۱۲ هەزار پەناخوازی خەڵکی باکوری کوردستان تێدا نیشتەجێن، نیزیکەی مانگ و نیوێکە لە لایەن هێزێکی سەربازی کوردیەوە گەمارۆیی لەسەرە و بەم هۆیەشەوە دانیشتوانی ئەم کەمپەی توشی نەهامەتی و دژواری زۆر کردۆتەوە.

بەرێوەبەری بەشی دەرمانی ئەم کەمپە لەو بارەوە رایگەیاندوە کە ((زریان بلوتی ٥ مانگە توشی نەخۆشی دڵ و تەنگەنەفەسی بوە و ویسویانە بیگوازنەوە بۆ خەستەخانەێک لە هەولێر بەڵام بەرپرسانی هەمان هێزی چەکدار رێگەیان نەداوە و بەو هۆیەوە زریان گیانی سپاردوە.))

بنەماڵەی ئەم منداڵە ساوایە وتویانە رۆژی چوار شەممە باری تەندروستی زریان زۆر خراپ دەبێت و ویستویانە بەپەله بیگەێننە هەولێر بەڵام لە سێ سەیتەرەی رێگریان لێکردوون و چەندین کاتژمێر رایانگرتون تا لە کۆتایی رێگەیان داون بچنە خەستەخانەێک لە هەولێر بەڵام بەهۆیی درەنگ گەیشتنیان زریان گیانی سپاردوە و پزیشکەکانیش هیچیان پێ نەکراوە.

ئەوەی جێگای باسە لە ناوبەر هێزە کوردیەکان پارچەکانی کوردستان هەردەم هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی و هەرجارە و بەرپرسانی حیزبیش لایەنی ڕکابەریان تاوانبار دەکەن بە پەیوەندی لە گەڵ داگیرکەرێکی کوردستانەوە و کەچی دەسەڵاتی کوردیش بۆ سەرکوتی جودابیری خۆی هیچی نەهێشتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN