دەسبەسەر چالاکێکی ژینگەپارێز لە دێولان

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۷ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی ژینگەپارێز و خوێندەوانی باڵای زانسته سیاسیەکان بە ناوی ” سیروان ڕەحیمی” لە شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ئەندامی ئەنجوومەنی سەوز چیای لەیلاخ و بێکاریش بووە کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە ماڵەکەی و دەسبەسەریان کردووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کەسەوە ۲۸۷ چالاکی سیاسی و ژینگەپارێزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان