خۆکوژی مێرمنداڵێکی ۱۷ ساڵ تەمەن لە مەهاباد

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ۲ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی ، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵ بە ناوی ڕامین نەبەردی کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە ئاژانسی کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە ئەم مێرمنداڵە لە زەوییەکان شارەوانی مەهاباد پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۶ پیاو و ۲۲ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە و هەروەها ۹ کچ و ۸ کوڕ (بەم خۆکوژییەوە) کە سەرجەم ۳۴ پیا و ۳۱ ژن خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: