نەبوونی کەرەستەی پاراستن لە شوێنی کار مردنی کرێکارێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی بە هۆی هەڵدێرانی تراکتۆرێک لە کاتی کار لە سەر زەوی کشتووکاڵ ، وەرزێرێک کوژراو کەسێکی دیکەیش بریندار بوو.
شایەنی باسە ئەم ڕووداوە لە شاری چرداول سەر بە ئیلام هاتە ئاراوە کە بەو بۆنەوە شۆفیری تراکتۆرەکە گیانی لە دەست داو و دانیشتووی سەر تراکتۆرەکەیش بریندار بوو.

شیاوی ووتنە کە هۆکاری هەڵدێرانی تراکتۆرەکە ناڕێکی زەویەکە بووە.

جێگای سەرنجە: کە وڵاتی ئێران خاوەنی پلەی ۱۰۲ه لە جیهان لە بواری پەیڕەو کردنی ئەرکی پاراستن کە ئەم پلەیە دەربڕی دۆخی مەترسیداری لەبەرچاونەگرتنی بنەماکانی پاراستنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN