تەقەی سپای ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

دووشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، گرووپێک کۆڵبەر کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەم هێزانە، محەیەدین مام خدری کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە گرانی بریندار بووە.

هێزەکانی سپا بە بێ هیچ چەشنە هۆشدارێکی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەیان کردۆتە ئامانجی چەکەکانیان.بەڕێز مام خدری بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی سەردەشت.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۵۰ کۆڵبەر کوژراوە و ۱۰۲ کۆڵبەریش بریندار بوون،کە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرە ڕێژە کۆڵبەرە بریندارەکان هەڵکشاوە بۆ۱۰۳ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان