KMMK:
یه‌ک شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانانی ساڵی ٢٧١٩ی كوردی كه‌سێك به‌ناوی جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌مه‌د سدیق خه‌ڵكی گوندی ته‌رسئاوای سه‌ر به ناوچه‌ی قه‌تور له شاری خۆی به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری خوی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی هه‌واڵه‌كه: ئه‌م شارۆمه‌نده له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاتی خۆی به بێ هۆكار ته‌قه‌ی لێ كراوه.
هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی موحه‌مه‌د هادی زاده) ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵان و كوڕی ئه‌سه‌د خه‌ڵكی گوندی یوسف ئاوای ناوچه‌ی قه‌توری خۆی به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت.
كۆڵبه‌ری ناوبراو، پاش بریندار كردنی ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری ته‌ورێز و ئێستا له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دایه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی تردا رۆژی یه‌ک شه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان ، كاسبكارێك به‌ناوی ئیدریس وه‌یسی كوڕی عه‌زیز خه‌ڵكی گوندی گرد شه‌یتانی سه‌ر به پیرانشار به هۆی ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی له ده‌ست داوه.
به پئی هه‌واڵه‌كه، ئه‌م كاسبكاره هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند كاسبكارێكی تر به بێ ئاگادار كردنه‌وه و به بێ هۆكار ته‌قه‌یان لێكراوه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان