کرماشان/ دەستدرێژی کرایە سەر دوو منداڵ

KMMK:

لە چەند رۆژی رابردوو دوو دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کرماشان تۆمار کراوە ؛ یەکەم دانە منداڵێکی ٥ ساڵان کە لە لایەن خاوەن ئیشی باوکیەوە ئەم تاوانە ئەنجام دراوە.
دووهەم دانە هی کچێکی ۱۲ ساڵان بووە کە لە لایەن پیاوێکی ۳۲ ساڵان کە جیرانی ماڵی ئەم منداڵە ۱۲ ساڵانە بوە ئەنجام دراوە و دوای ئەمەش بنەماڵەی ئەم کچە سکاڵایان لای پۆلیس تۆمار کردوە و بنەماڵەی ئەم تاوانبارەش وتویانە بە پێدانی ۱۰۰ ملێۆن تمەن با سکاڵاکەیان بکێشنەوە .

لەم ناوەش دا چالاکانی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤی و منداڵان بەرامبەر بەم دەستدرێژیانە چەندین جار هۆشداریان داوەتە کۆمەڵگا و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و داوایان کردوە حکومەت بەرنامەێکی کاریگەر بۆ روبەرووبوونەوەی ئەم کارە نامرۆڤیانە و قێزەونە پەیرەو بکات و خەڵکیش زانیاری دروست و بەجێ وەربگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان