گیان لە دەست دانی دوو کرێکار لە شوێنی کارەکەیان

KMMK:

چوارشەممە بیستی مانگی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارێک بەناو ڕەسووڵ بایزیدی پوور ۲۸ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی لەج سەر بە مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی خۆی لە دەست داوە،
ئەم کرێکارە لە گوندی خوڕخوڕە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی دووقات ئەم کارەساتەی بەسەر هاتووە.
هەروەها ڕۆژی سێ شەممە نۆزدەی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی کرێکارێکی گەنج بەناوی ئیبراهیم شێخەپوور، ۳۰ساڵ تەمەن و خەڵکی سەردەشت لە کاتی کار کردن لە گوندی قەلەڕەش سەر بەو شارە بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە چاڵاوێکی ۳ مەتری گیانی خۆی لە دەست داوە.
ناوبراو لە کاتی هەڵکەندنی چاڵاو بە بێڵی میکانیکی دەکەوێتە ناو چاڵاوەکە و مەخابن گیانی خۆی لە دەست دەدات.
بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵک تەرمی ئەم کرێکارە گەنجە لە چاڵاوەکە هێنراوەتە دەرەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹ کاسبکار و کرێکار کوژراون کە بە هەژماری ئەم دوو کەسە ڕێژەی کوژراوان گەیشتووە بە ۱۱ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان