مانگرتن لە خواردنی وشکی زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام

KMMK:

حسێن محەممەدیان زیندانی کورد خەڵکی بۆکان و ڕاگیراو له زیندانی کۆماری ئیسلامی هەڵکەوتە لە تەورێز لە ڕۆژی سێ شەممەوە ۱۲ی خەرمانان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.

حسێن محەممەدیان لە ساڵی ۲۷۰۳ی کوردییەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست هاوڕێ لە گەڵ ئیسمایلی موستەخدم دەسبەسەر و قەرەوە(قصاص)یان بە سەردا سەپێنرا و دۆسیەی ناوبراوان پاش تێپەڕینی ۱۵ ساڵ زیندانی هەر وەکوو خۆی بە شێوەی هەڵواسراو ماوەتەو، هەر بەم بۆنەوە حسێن محەممەدیان بە ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی ووشک خوازیاری جێبەجێکردنی حوکمەکەی یان مۆڵەتی ئازادی بە شێوەی کاتی وبە دانانی بارمتەیە.

شیاوی باسە : ڕۆژی هەینی ۱۵ی خەرمانان محەممەدیان بە؟هۆی دابەزینی پەستانی خوێن گوازراوەتەو بۆ بێهداری زیندان ودوکتۆرەکان درێژەی مانگرتن لە خواردنیان بۆناوبراو بە مەترسیدار زانیووە.
جێی ئاماژەیە هێشتا پاش ۱۵ ساڵ بنەماڵەی ناوراوان نەیان توانیووە ڕەزامەندی لە بنەماڵەی قوربانی دۆسیەکە وەربگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان