ئاماری کۆڵبەرانی بریندار و بریندار کراو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا لە ۹ مانگدا گەیشتۆتە پتر لە ۱۰۰کەس

KMMK:

بە پێی ڕاپۆڕتگەلێک، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی ۱۵ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی لە ناوچەی سنووڕی پیرانشار گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی ” محەممەد ئەحمەدیان” بە گرانی بریندار دەبێ.

شیاوی باس کە کوشت و بڕی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەو پەڕی هێزەوە درێژەی هەیە کە تا ئەم کاتە لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو ڕووی کۆڵبەران و کاسبکاران لە ڕۆژهەڵاتی کورستان، ۱۰۰ کۆڵبەر بریندار و ۵۰ کەسش کوژراوە و هەر وەها لە؟لایەکی دیکەوە ۱۰ کاسبکار بریندار و۹ کاسبکاری دیکەیش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN