KMMK:
لە سەرەتای ئەم حەوتوویەوە هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە (ڕۆژی شەممە ۲ی خەرمانان) چالاکێکی مەدەنی بەناوی “سۆران عەزیزی” خەڵکی گوندی زەردووی شاری پاوە و دانیشتووی ســنە دەسبەسەر کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە دەسبەسەری ئەم چالاکی مەدەنییە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان بووە و هەروەها دەوترێ پاش دەسبەسەری گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم کەسەوە ۲۷۳ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان