KMMK:
بە پێی ئەو زانیاریانەی رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: بەرزبوونەوەی تێچووی کەرەستەی سەرەتایی و هەر لەو سۆنگەیشەوە بەرز بوونەوەی نرخی کڵاشی ئامادە و دابەزینی خواستی کڕیار و کەم بوونی حەقدەسی کڵاش چنەکان بوونەتە هۆی داخستنی کارگەی کڵاش چنین لە مەریوان.
کڵاش لە دەڤەری مەریوان و ناوچەکانی هەورامان دەچنرێت و درووست دەکرێت، سەرەڕای فرۆشی ناوخۆ هەناردەی دەرەوەی کوردستانیش دەکرێت.
جیگای سەرنجە نزیک بە ۳۰ هەزار کەس لە پارێزگاگەلی سنە و کرماشان خەریکی کڵاش چنینن کە بە هۆی داخرانی کارگەکان هەر هەموویان بێ ئیش دەبن.
بە پێی سەرچاوەی داتا فەرمیەکان لە ۳۰ هەزار کەسەی خەریک کڵاش چنینن تەنها ۱۱۰۰ کەسیان بیمە کراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێکی ئەرێنی بۆ رێگری لە داخستنی ئەم کارگەگەلەی نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان