بانگهێشتی مامۆستایەکی قوتابخانەکان وچالاکی پیشەیی فەرهەنگیان بۆ دادگای شۆڕش


KMMK:

ئیسکەندەر لوتفی مامۆستا و چالاکی پیشەیی فەرهەجگیان لەم دواییانەدا لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتی دەبێ لە ڕۆانی داهاتوو خۆی بە دادگای سزاکان و شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە بناسێنێ.

ئەم چالاکی پیشەییەی مامۆستایان دەبێ ڕێکەوتی ۲۶ی خەرمانانی ئەمساڵ خۆی بە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ســنە بناسێنێ ولە ڕاگەیەندراوی دوویەم ـیش ڕێکەوتی شەری سەرماوەزی ئەمساڵ خۆی بە لقی ۱۰۴ی دادگای سزاکانی ئەم شارە بناسێنێ.

پاش ئەم بانگهێشت کردنە مامۆستایانی مەریوانی ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، بە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک، پشتیوانی خۆیانیان لەناوبراو ڕاگەیاند.

شیاوی باسە کە ئیسکەندەر لوتفی، مامۆستا و چالاکی پیشەیی فەرهەنگیان ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، تۆمەتەکانی وەکوو ” گردبوونەوە وسازان دژ بە دەسەڵات ” و ” تێکدانی بیرۆڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی درۆ ودلەسە” لە لقی دووی سەرلەنوێ لێپرسینەوە(بازپرسی)ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سـنە تۆمەتی بۆ ڕوون کرابوویەوە، بەڵام ناوبراو بە بەرپەرچدانەوەی ئەو تۆمەتانەی بەسەریدا سەپێنرابوون ،بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN