KMMK:
كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كراوان به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران له ٢٠ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ به ناردنی نوسراوه‌یه‌ك بۆ « جاوید ره‌حمان» راپۆرتێری تایبه‌تی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئێران، خوازیاری ده‌ست تێوه‌ردان و به دوا چونی ناوبراو سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌ر كراوانی ئه‌م دواییانه بوون.
بنه‌ماڵه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كراوان داوایان له رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ك گرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی تری مافی مرۆڤی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌موو جیهان كردووه كه میكانیزمێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێش‌گرتن به ده‌ست به‌سه‌ر كردنی سه‌ره‌ڕۆیانه و به بێ ئیزنی دادگه پێك بهێنن و فریای به‌ندكراوانی سیاسی، بیرۆكه‌یی و دواكه‌وتوانی ئایینه‌كان له كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ون كه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ته‌نانه‌ت به بێ تاوان له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ند كراون.
كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێك له به‌رچاو ترین وڵاتانه كه به‌شێوه‌ی به‌ر بڵاو به بێ ئیزنی دادگه و به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوو و له روانگه‌ی سیاسه‌تێكی دژه كه‌مینه و دژه مرۆڤی به شێوه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی راوه‌دونانی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان، چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه پارێزان و دواكه‌وتوانی ئایینه‌كانی تر جیا له ئیسلام و ته‌نانه‌ت مەزهەبی سوننه له نێو ئێرانه و له ئاكامی ئەم سیاسه‌تە به ده‌یان هه‌زار به‌ندكراو و ده‌ست به‌سه‌ر كرا‌و له نێوخۆی جوگرافیای سیاسی ئێسته‌ی ئێرانی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه: له ساڵی ٢٠١٩ی زایینی‌دا به پێی راپۆرتی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆرتر له نیوه‌ی (٥۰ ٪)به‌ندكراوای سیاسی له ئێران پێك هاتوون له به‌ندكراوانی سیاسی كورد.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN