مەهاباد / خۆکوژی گەنجێک

ڕۆژی یەکشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ ی کوردی گەنجێکی تەمەن ۲۲ساڵ بەناوی “ئاکام .ع ” خەڵکی گوندی قەرەقشڵاخی مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێـنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە موکریا پشتڕاستی کردۆتەوە و لەگەڵ یەکێک لە کەسە نێزیکەکانی ناوبراو قسەی کردووە هۆکاری ئەم خۆکوژییە تا ئێستا ناڕوون ماوەتەوە.و تەنیا ئەوەی ماوەیەک تەریک وخەمۆک دەبێت و لە ڕۆژی جێژنی قوربان لە ماڵی بابی لە ڕێی چەقۆوە هەڵدەکوتێتە سەردڵی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم ڕووداوەوە ۲۳ پیاو و ۲۱ ژن و خوار ۱۸ساڵیش ۹ کچ و ۵ کوڕ واتە سەرجەم ۲۸ پێاو و ۳۰ژن خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان