نۆدشە / برینداربوونی کاسبکارێک لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە

KMMK:

۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، کاسبکارێک بەناوی مێهدی مونفەرید خەڵکی نۆدشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئێنتزامییەکانەوە کرایە ئامانج و ڕوومەت و ڕانی فیشەکی بەرکەوت و بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ئەو هێزانەی لە بنکەی دزاوەری سەر بە نۆدشە بوون هەڵیان کوتایە سەر گرووپێک کاسبکار کە لە ئەنجامدا مێهدی مونفەرید بەگرانی بریندار بوو و گوازرایەوە زۆ نەخۆشخانەی پاوە.

بە پێی ڕاپۆڕتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹٧ کۆڵبەر بریندار و ٤۸ کۆڵبەریش کوژراون و ۹ کاسبکار کوژراون و ۷ کاسبکاریش بریندار بوون کە بەبریندار بوونی ئەم کاسبکارە ، ئاماری کاسبکارە بریندارەکان هەڵکشا بۆ ۸ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN