رۆژی دادگایی حسین کمانگر دیاری کرا

KMMK:

پێنج شەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی حسێن کەمانگەر لە ڕێی پێوەندییەکی تلەفوونییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی دادگاییەکەی دیاریکراوە وکۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێناوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون بڕیارە ئەم چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییە ڕۆژی شەممەی حەوتووی داهاتوو دادگایی بکرێت.
۱۵ی بەفرانبار ئەم چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییەی شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرابوو.

لە ماوەی دوو مانگ دەسبەسەری ناوبراو توانی بووی تەنیا دوو جار لە رێگای تەلەفوون پێوەندی بە بنەماڵەکەی بکات، بەڵام تا ئێستە چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

شیاوی باسە کە ناوبراو تووشبووی نەخۆشی پەستانی خوێنە، مانگرتن لە خواردنەکەی مەترسییەکی زۆری لە سەر ژیان وتەندرووستی داناوە،بەڵام ناوبراو ڕایگەیاندوو بە هۆی دیارکەوتنی ڕۆژی دادگاییەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

ناوبراو کاتێ کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ،بە گرانی ئەشکەنجە دەکرێ بۆ ئەوەی تۆمەتی کوشتنی شۆفیری ئامبولانسێک بە ناوی ( کۆسار فەتحی ) لە ئەستۆ بگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN