بانگهێشتی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب قورعانی کوردستان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان

KMMK:

عیزەت حەلاق، ئەندامی مەکتەب قورعانی کوردستان بانگهێشتی ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە و لێکۆڵینەوەی لە سەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، عیزەت حەلاق ئەندامی مەکتەب قورعانی کوردستان بانگهێشتی ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە کرا و لە لایەن ڕایەدارانی ئەمنییەتییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.

عیزەت حەلاق پێشووتریش ل لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزاییەوە لە سەرەتای دەیەی شەست زیندانی بە سەردا سەپێنرابوو.

هەر ڕۆژ بە بیانوویەک مەلاکانی پێڕەوەی سوننە لەدوورترین شوێنەکانی کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لێکۆڵینەوە ، لێپێچینەوە، ئاگاداری ئەمنیێەتی و هەڕەشەیان دەکرێتە سەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN