پیرانشار/کۆڵبەرێکی دیکە درایە بەردەسڕێژ و گیانی لەدەستدا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەمە ۱٦ی گەلاوێژ ۲۷۱۹ کۆڵبەرێک بەناوی فاخر عەبدوڵاهی ۲٥ ساڵ تەمەن و دانیشتوی شاری پیرانشار گیانی لە دەستدا.

هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پاسگای ماشکان سەربە پیرانشار وەک پیشەی خۆیان بەدەسڕێژ هێرشیان کردۆتە سەرکۆڵبران و کاسبکاران و فاخر عەبدوڵاهی جوانەمەرگ دەکەن.

ناوەندی ئاماری KMMK: لە سەرتای ساڵی زاینەوە تا ئیستا ۹۳ کۆڵبەر بریندار و ٤۷ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN