ناچار کردنی قوتابیانی شــنۆ بۆ لەبەر کردنی جلی ئازەری

KMMK:

قوتابیانی شــنۆ لە مێهرەجانی یارییە ناوچەییەکان( لۆکاڵی) ناچار کران جلی ئازەری لە بەر بکەن.

بە گوێرهی هەواڵەکان، ۱۰ کەس لە قوتابیانی شاری شــنۆ لە نێوان ۴۱ تیم بە جلی ڕازاوەی کوردی ئامادە بوون و بە مسۆگەر کردنی پێگەی پارێزگایی ڕێیان بردە قۆناغی ڕکابرکێی هەموو ووڵاتەەوە.

ئەم قوتابیانە لە هەوڵێکی سەرسووڕهێنەردا کاتی ڕاگواستنیان بۆ ڕکابەرکێی ووڵاتی کە لە نەیشابوور بەڕێووە دەچێ ، ناچار کران بە جێی جلی کوردی خۆیان جلی ئازەری لەبەر بکەن.

برایم خالدی سەرپەرشتی تیمی ناوبراو لە شــنۆ لەم پێوەندییەدا کوتوویەتی : سەرەڕای ئەوەی لەشێوازی نامەی وەزارەتی جەخت کرابوو کە تیمەکان بە جلی ناوچەی خۆیانەوە ئامادە ببن بەڵام بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارر مۆڵەتیان نەدا تیمی براوەی شــنۆ بە جلی کوردییەوە لە مێهرەجانی ووڵات ئامادە ببێت وئەوانیان ناچار کرد جلی ئازەری لە بەر بکـەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان