پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کــرا

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ، ڕایەدارانی ئەمنیەتی بە جلی مەدەنی هەڵیان کوتایە ماڵی پەروین ئەدوایی لە شاری مەریوان و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان پەروین ئەدوای لە ماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو لە بواری مافی ژنان و منداڵان و ژینــگە لە شاری مەریوان چالاک بووە. نابراو هەروەها لە بە دوادچوونی دۆسیەی ئازاری جنسی منداڵێک لە گوندی ” سلێن” ی هەورامان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

لە ماوەی چەندد حەوتووی دوایی لانیکەم ۶ کەس لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.تاقمێک لەم کەسانە خەڵکی ئاسایی و ڕێژەیەکیش لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز بوون.

بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۳۹ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون، بە هەژماری ئەم الاکە مەدەنییە ڕێژەیان دەگاتە ۲۴۰ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: