مەخموور/ کەمپی پەنابەرانی رۆستەم جوودی 10ڕۆژه لە گەمارۆ دایە

KMMK:            
                                    
دانیشتوانی کەمپی شەهید رۆستەم جوودی ۱۰ رۆژە لە گەمارۆدان ، کەمپی پەنەبەرانی رۆستەم جوودی لە شارۆچکەی مەخموور سەربە پارێزگای هەولێر ماوەی ۱۰ رۆژە لەلایان هێزەکانی ئاسایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەمارۆ دراوە.
لە دوای رووداوی  ۱۷ی ژووئیە ٢٠١٩ لە رێستورانتی حوقەباز و کوژرانی بەرپرسێکی پلە بەرزی میتی تورکیا ، کەمپی پەنابەرانی  روستەم جوودی گەمارۆ دراوە و تەنانەت ئیزن بە نەخۆش و کرێکارەکانیش نەدراوە بۆ تێپەڕاندنی کارو باریان هاتووچۆی دەرەوی کەمپەکە بکەن.
ئەوە جیا لەوەیە کە چەندین جار کەوتە بەر هێرشی هەوایی لە لایەن حکومەتی تورکیا و حکومەتی باشووری کوردستان هیچ هەڵوێستی لەمبارەیەوە لە خۆی نیشان نەدا.
هەروەها جێگەی ئاماژەیە ئاسایشی هەولێر لە دوای ۱۷ی مانگ دەیان کرێکاری خەڵکی باکووری کوردستانی دانیشتووی کەمپەکەی لە کارەکانیان دەر کردووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریە لەبارەی کرێکارانی کەمپی رۆستەم جوودی و وەدەرنان لە سەر کارەکانیان.
ئەو گوشارانە لە کاتێک دان کە ئەرتەشی تورکیا هاتۆتە ناو قووڵایی خاکی باشووری کوردستان و وەک پارێزگا یا هەرێمێکی تورکی هەڵسوکەوتی تێدا دەکات.
کەمپی رۆستەم جوودی کە دەکەوێتە شارۆچکەی مەخموور سەر بە پارێزگای هەولێر، کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستانە کە بە هۆی گوشاری دەوڵەتی تورکیاوە پەنایان بۆ باشووری کوردستان هێناوەو لەلایان حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی ناسراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان