بەردەوامی بێ وچانی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

بە گوێرەی هەواڵەکان هەر ڕۆژەو لە خاڵێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر دەکەوێتەوە و ئەمجارەیش دوو ئاگر کەوتنەوەی بەربڵاو یەکیان لە کوێستانی ئەنارەی دۆڵ دەڕەی سەلاسی باوەجانی کە هەنووکەیش لە ئاگردا دەسووتێ وئەوی دیکە لە ناوچەی ئاویەری شاری سنە.

لە گەڵ هاتنی وەرز گەرما و ووشکبوونی گژو گیای بەهاری تا ئێستە هەزاران هێکتار لە زەوی وزار، لەوەڕگە، دارستان و کوێستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر بووە کە بە پێی ووتەی شایەتحاڵا زۆرینەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە ئەنقەست و لە لایەن دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ لەناو بردنی سرووشتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە لە دیکەی هۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە: ئاگر تێبەردانی زەوییە کشتووکاڵییەکان لە لایەن وەرزێرانەوە، فڕێدانی جگەرە لە سرووشت و لە لایەکی ترەوە فڕێدانی قووتووی شوشەیی و پلاستیکی کە بۆخۆی وەکوو زەڕڕەبین(عدسی) کار دەکات و لە کۆتاییدا بۆ کۆکردنەوەی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر هۆکاری ئاگرکەوتنە و دایسان دەڕەخسێنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان