ســنە / شارەوانی پارێزگای سنه ۵۰ میلیارد تمەن قەرزداری کرێکاران و کارمەندانیەتی

KMMK:

جەمشید ئەسەدی کارگێڕی گشتی شار و شۆراکانی پارێزگاری سنە باسی قەرزی ۵۰ میلیارد تمەنی شارەوانییەکانی ئەم پارێزگایەی کرد و تیشکی خستە سەر کێشەی شارەوانی و دێهیارییەکانی ئەم پارێزگایە و مووچەی پاشەکەوتی کرێکارانیەتی.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەسەدی لە دانیشتنی هاوبەشی شارەوانی ،دێهیاری و ئەندامانی شۆرای شار و گوندەکان لە گەڵ جێگری ئاوەدانی وەزیر و بەرپرسی سازمانی شارەوانی و دێهیارییەکانی ئێران بە ئاماژە بە یارمەتی ماڵی بۆ شارەوانییەکانی پارێزگای سنە خوازیاری هەڵکشانی یارمەتییەکان بووە.

شیاوی باسە پاشەکەوتی مووچەی کرێکارانی بەشی خزمەتگوزاری لە هەندێک لە شارەکانی پارێزگا سنە گردبوونەوە و مانگرتنی ناڕەزامەندی لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان