بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێکی گەنجی مەریوانی گیانی لە دەست دا

KMMK:

چوارشەممە دووی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، بەهۆی تەزووی کارەبا کرێکارێکی گەنجی خەڵکی گوندی «ولەژێر»ی سەر بە مەریوان گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناونیشانی ئەم کرێکارە گەنجە «بێهنام تارین کوڕی عەبدوڵڵا» ڕاگەیەندراوە. ئەم گەنجە ماوەیەک بەر لە ئێستە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیانی چوبوو بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی سەرقاڵی کار بوو.

بێهنام لە کاتی کار کردن لە بینایەک بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی شوێنی کاری تووشی تەزووی کارە بوو و گیانی لە دەست داوە.

بێکاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆر لە گەنجان ڕەوانەی باشووری کوردستان کردووە. دۆخی ناجێگیر ونەبوونی کەرەستەی پاراستنی هێزی مرۆیی لە شوێنی کار، لە ماوەی ڕابردوو بووە بە هۆکاری گیان لە دەستدانی کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان