KMMK:
له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینیه‌وه تا ئێستا ٩٧ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد بریندار و ۵۵ كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ژاری و بێكاری له لاوی ١٦ ساڵان تا پیاوی به‌ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵانی هێناوه‌ته نێو ئه‌م پیشه سه‌پێندراوه و رۆژانه بینه‌ری گیان له‌ده‌ست دانی شارۆمه‌ندانی ئه‌م به‌شه له كوردستانین.
پیشه وه‌ك ویستی سه‌ره‌تایی گشتی شارۆمه‌ندانی كۆمه‌ڵگا بریتیه له بایه‌خی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندییه. نه‌هێشتنی بێكاری وه‌ك پرۆگرامێكی ئابووری ده‌بێت له ئامانجی پیلان گێڕان و بڕیار ده‌رانی كۆمه‌ڵگا له جوگرافیای سیاسی ئێستای ئێران ئه‌ژمار كرێت.
بێكاری ئه‌م دیارده ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه تێكدانێكی زۆری له بواره‌كانی جیاواز به دوای خۆیدا دێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه كاردانه‌وه‌ی به‌رۆك به كۆمه‌ڵگا له بواری كێشه‌گه‌لێك وه‌ك هه‌ژاری، كۆچ، گرفتی ده‌رونی، له‌ناو بردنی ئاسایش و گرفتگه‌لی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت.
به پێی ئامارگه‌لی بڵاو كراوه پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م له جوگرافیای سیاسی ئێران له بواری بێكاریدایه و بۆ له‌ناوبردن و بنه‌بڕ كردنی ئه‌م كێشه‌یه كه له هه‌ڵكێشاندایه هێچ هه‌وڵێك له لایه‌ن هیچ كام له ناوه‌ند و به‌رپرسانه‌وه نه‌دراوه.
ئاماری ۶۰٪ی بێكاری و قه‌یراناوی بونی بێكاری له پارێزگای سنه، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بێ‌کاری له جوگرافیای سیاسی ئێران بۆ كرماشان و په‌ره سه‌ندن و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوه‌ته گرێ كوێره‌یه‌ك كه: كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به گشتی هه‌بووه.
به پێی وته‌كانی ساڵانی پێشوی به‌رپرسانی حكومی، ٢٣٧ ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان له پارێزگای سنه وه‌ستاون یا خود نیوه چالاكن و به‌دڵنیایه‌وه به له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی ئێستا ئه‌م رێژه‌یه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت؛ به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا به نه‌بونی پیشه و ده‌ستكه‌وت دۆخی دابین كردنی خۆراكی پێویست بۆ درێژه‌ی ژیانی شارۆمه‌ندانی كورد زۆر مه‌ترسی داره و هێزی كڕینی خه‌ڵك به زۆری روی له داكێشان كردووه.
ئه‌مڕۆ كه‌سانی بێكار به‌ته‌نیا كرێكاران نین و لاوانی بلیمه‌ت و ئه‌وانه‌ی خوێندنیان ته‌واو كردووه و ژنانی كورد بێكارن.
نه‌بونی پێشكه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رومه‌تی ئه‌م به‌شه له كوردستانی له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵاواردن و بێ به‌شبون تووش كردووه.
به‌كار نه‌هێنانی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی هێزی پێشكه‌وتنی كوردستان، نه‌بونی یه‌كسانی له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌كار هێنانی هێزی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له سه‌ره‌وه و له هه‌موو گرنگتر دروست كردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منی به‌رهه‌می تێڕوانینی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
سیاسه‌تی دژه كورد و سه‌ركوت له هه‌موو بوارێكدا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به پرۆگرامێكی داڕێژراو به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات و هه‌ڵده‌كشێت.
ئه‌م جۆره تێڕوانین و كرده‌وه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م حكومه‌ته ده‌ستی پێ كردووه و و له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك: سیاسی و … به‌ڕێوه رۆیشتووه.
نه‌بونی كار و سپانسه‌ر به بیانوگه‌لی ناڕاست په‌ره‌ی به هه‌ژاری داوه و خه‌ڵك له بێ ده‌ره‌تانی رویان له كۆڵبه‌ری كردووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش بوه‌ته دیارده‌یه‌كی سیاسی و ئه‌منیه‌تی بۆ دروست كردنی ترس و ملیتاریزه كردنی كوردستان به ئامانجی سیاسیه‌وه.
كۆماری ئێسلامی ئێران، بۆ دروست كردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له هه‌مبه‌ر سه‌ركوتی شارۆمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سیاسه‌تی ئابوری داخراوی دژ به كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات و كێشه‌ی بێكاری و برسیه‌تی په‌ر پێداوه تاكوو بگاته ئامانجه سیاسیه‌كانی خۆی.
دیارده‌ی كۆڵبه‌ری ره‌هه‌ندی سیاسی و ئابوری و سیاسی به‌رچاوی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات و رونه كه كۆڵبه‌ران قوربانی دژه كورد بونن كه كۆمه‌ڵكوژی درێژ خایه‌ن و هێمنانه‌یه.
كۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌ست ئه‌نقه‌ست بێكاری دروست كردووه و هه‌لومه‌رجی پیشه‌یی به قه‌یرانی ئابوری له ناو ده‌بات و به زۆر بونی بێكاری، كۆڵبه‌ران وه‌ك چی ی نوێی و كۆڵبه‌ری وه‌ك پیشه‌یه‌كی درۆیین په‌ره‌ی سه‌ندووه و رۆژانه له‌گه‌ڵ ترۆری حكومی و كوشتنی ئه‌م چینه به‌روه‌روو ده‌بینه‌وه.
سیاسه‌تی دان پێدا نه‌نان و له‌ناوبردن، پرۆگرام و ژێر به‌نای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شارۆمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به بنیات نان و داڕشتنی پرۆگرامی تایبه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵی كوشتنی كۆڵبه‌ران به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دراوه و ده‌درێت.
ده‌سه‌ڵات به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كردن، به‌ندكردن و له سێداره‌دانی چالاكانی كورد و به برسی هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا و بێ هیوایی خه‌ڵك له داهاتوو و سه‌رهه‌ڵدانی خۆكوژیگه‌لی رۆژانه و ده‌یان شتی تر، كوشتنی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی به‌ره‌و پێش ده‌بات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان