مەریوان/ هێرش و پەلاماری هێزە چەکدارییەکان بۆ سەر دەسفرۆشان لە گۆلی زرێبار

KMMK:

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئاگاهی و ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆلی زرێباری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر دەسفرۆشان(چای و نێرگەلە) و هەموو کەلوو پەل و هەرچیان هەبووە تێک شکاندووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە لەگەڵ هێرشەکەدا ئەو کەسانەی ویستوویانە کەلووپەلەکەیان بپارێزن بەرنگاری ئەم هێزانە بوونەتەوە دەستبەسەر کراون

شیاوی باسە دەکوترێ ئەم هێرش و پەلامارە لە سەرداوای ئیمامی جەماعەتی مەریوان مەلا مستەفا شێرزادی کە بۆ خۆی یەکێک لە ئەندامانی کارای ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییە و پلانەکانی ئەوانە جێ بە جێ دەکات هاتۆتە ئاراوە و کوتوویە گەر ئەو هێزانە دەسفرۆشەکان کۆنەکەنەوە من بۆخۆم جلی چەکداری لەبەر دەکەم و ئەو کارە دەکەم.

جێی بیرهێنانەوە هەر ئەم مامۆستایە لە سناریۆیەکی گەڵاڵە بۆ داڕێژراودا بوو بە هۆکاری ئێعدامی دوو گەنجی ئەو شارە بەناوی لوقمان و زانیار مورادی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان